تەکنەلۆژیا
لە دوای رووداوەکەی دوێنێ شەو پێویستدەکات پاسۆردی فەیسبوک بگۆڕین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک، ئینستاگرام، وەتسئەپ و مەسنجەر بۆ چەند کاتژمێرێک لەکارکەوتن، دوای دەستبەکارکردنەوەیان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئەو تۆڕانە لەلایەن منداڵێکی 13 ساڵی یابانییەوە هاککراوە، پسپۆڕێکی بواری ئایتیش دەڵێت "ئەو بابەتە دورە لەراستییەوە و بە هیچ شێوەیەک ئەو تۆڕانە هاکنەکراوە، بەڵکو کێشەیەکی تەکنیکی لەبەشی داتاسەنتەری کۆمپانیای فەیسبووک دروستبووە و بووەتە هۆی راگرتنی ئەو تۆڕانە، هیچ مەترسییەک لەسەر هەژماری بەکارهێنەران نییە و پێویست ناکات وشەی تێپەڕ (پاسۆرد) بگۆڕن".
سەربەست نەجمەدین، پسپۆڕی ئایتی لەسەر ئەو کێشەیەی دوێنێ بۆ بەکارهێنەرانی ئەپەکانی فەیسبوک، ئینستاگرام، وەتسئەپ و مەسنجەر دروست بوو بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو کێشەیەی کە دوێنێ دروستبوو هیچ پەیوەندی بە هاک و ئەو منداڵەوە نەبوو کە وێنەکەی بڵاوکرایەوە، بەڵکو کێشەکە لە بەشی داتاسەنتەری کۆمپانیای فەیسبوک دروستبووە، کە داتاسەنتەر بەرپرسە لە ناردنی داتاکان بۆ بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانە و دوێنێ لە پێش کاتژمێر حەوت پەیوەندی نێوان داتاسەنتەر و بەکارهێنەران پچڕاوە، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئەو کێشەیە، وتیشی، هیچ پێویستناکات بەکارهێنەران وشەی تێپەڕ (پاسۆرد) بگۆڕن و هیچ مەترسی نییە لەسەر هەژمارەکانیان".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای نزیکەی شەش کاتژمێر تیمێکی تەکنیکی کۆمپانیای فەیسبوک کێشەکەیان چارەسەرکردووە و ئەوەش یەکەمجار نییە ئەوکێشەیە رووبدات لە ساڵی 2009-ش هەمان کێشە روویداوە، بەڵام ئەوکات ئەوەندەی نەخایاندووە. ئەو کێشانەش بەردەوام ئەگەری دووبارەبوونەوەیان هەیە".
ئەوەشی ئاشکراکرد "پشکەکانی کۆمپانیای فەیسبوک بەهۆی ئەو رووداوەوە لە بۆرسەی جیهانیدا بە نزیکەی لە 7% دابەزی و زیانی شەش ملیار دۆلار بەر کۆمپانیاکە کەوتووە، لەم نێوەندەشدا تۆڕەکانی تیکتۆک، تویتەر و تیلیگرام قازانجیان کرد چونکە بەکارهێنەرێکی زۆر روویکردە ئەو تۆڕانە، و بەجۆرێک تیلیگرام لە ماوەی ئەو چەند کاتژمێرەدا زیاتر لە یەک ملیۆن جار داوانلۆدکراوە، کە ئەمەش رێژەیەکی زۆر بەرزە بۆ تۆڕێکی ئاوا لەو ماوەیەدا".
ر. ر