کوردستانی

كچە شۆخەكەی دەربەندیخان بەشداری پاڵەوانیەتیەك دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كچە شۆخەكەی دەربەندیخان بەشداری پاڵەوانیەتیەك دەكات
مەودا میدیا-

كچە ڕاهێنەرى لەشجوانی لە قەزای دەربەندیخان بەشداری پاڵەوانیەتییەك دەكات لەسەر ئاستی عیراق كە بڕیارە لە مانگی 3ی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

نیگار مەحموود، ڕاهێنەری لەشجوان لە قەزای دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەژێر چاودێری یەكێتی لەشجوانی كوردستان بۆ یەكەمجارە پاڵەوانیەتییەكی لەو جۆرە لە عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت و لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لەسەر ئاستی عیراق هەردوو رەگەز بەشداری تێدا دەكەن و یارییەكی بە تەكنیەكە و هێزی لەشە، بەشداربووانی پاڵەوانیەتییەكە بەپێی كێشەی لەشیان لەگەڵ ركابەرەكانیان یاری دەكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "پاڵەوانیەتییەكە بە ناوی كرۆس فیت بڕیاربوو لە مانگی حوزەیرانى ئەمساڵ  ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی مانگی رەمەزانەوە پێشخرا بۆ مانگی 3ی ئەمساڵ و لە 5 و 6 و 7ی مانگ ئەنجام دەدرێت و سەركەوتوان بەپێی پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم دیاری دەكرێن".

نیگار مەحموود ڕاهێنەری لەشجوانی ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لە بوارەكە ڕاهێنەرایەتی دەكات و لە چەندین خولی فێربوون و وانە وتنەوە بەشداری كردووە و بڕوانامەی پێبەخشراوە.


Qaiwan
Qaiwan