کوردستانی

دوو منداڵ پێكەوە گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو منداڵ پێكەوە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری راگەیەندنی هاتووچۆوی دهۆك رایگەیاند بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لە شاری دهۆك دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا.

ئازاد تەها، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی دهۆك بە مەودا میدیای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 8ی شوباتی 2020 لە نزیك بەنزیخانەی شۆڕش لە شاری دهۆك ئۆتۆمبێلێك دوو منداڵی كردووە بە ژێرەوە و دەستبەجێ گیانیان لە دەستداوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "هاتووچۆی دهۆك و لایەنە پەیوەندیدارەكان چونەتە سەر رووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردوە و ئەو دوو منداڵەش لەكاتی پەڕینەوە ئۆتۆمبێل لێیداون".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان