کوردستانی

كەسوكاری پەنابەره بێسەروشوێنبووەكان ئاگاداریەك بڵاودەكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەسوكاری پەنابەره بێسەروشوێنبووەكان ئاگاداریەك بڵاودەكەنەوە
مەودا میدیا-

كەسوكاری پەنابەرە بێسەروشوێنەكانی دەریای ئایۆن كە لە مانگی رابردوو بەلەمەكەیان ژێر ئاو كەوت ئاگاداریەك بڵاودەكەنەوە.

كەسوكاری پەنابەرە بێسەروشوێنبووەكان لە ئاگادارینامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا هاتووە ئاماژە بەوە دەكەن "كاتژمیر 10 و 30 خولەكی سەر لەبەیانی رۆژی یەكشەممە 9ی شوباتی 2020 وەك كەسوكاری سەرجەم ئەو 15پەنابەرەی بێسەروشوێنبووانە سەردانی بارەگای دەزگای لوتكە دەكەین".

ئەوەشیان باسكردووە "بەمەبەستی وەرگرتنی مەلەفی بێسەروشوێن بووەكانمان سەردانی دەزگای لوتكە دەكەین هاوكات ڕاگەیاندنی بنەماڵەی سەرجەم ئەو 15پەنابەرە لە چوارچێوەی داواكاری بۆ هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و رایی گشتی ڕادەگەیەنین".

مانگی رابردوو بەلەمێكی پەنابەران لە دەریای ئایۆن دوای ئەوەی لە توركیاوە دەردەچێت ژێر ئاو دەكەوێت و بەهۆیەوە ژمارەیەك كوردی هەرێمی كوردستان خنكان و ژمارەیەكیش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
Qaiwan
Qaiwan