کوردستانی

پێشمەرگەیەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشمەرگەیەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی وارماوەی سەر بە قەزای شارەزوور گەنجێک کە پیشەی پێشمەرگەیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەمال ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 خولەک گەنجێکی تەمەن 35 ساڵ گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە بەفیشەک سەری پێکرابوو و بەهۆی ئەوەوە گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گەنجە ناوی (رێبوار حسێن) دانیشتووی ناحیەی وارماوەیەوە و پیشەی پێشمەرگەیە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، گەنجەکە بەیانی ئەمڕۆ بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

Qaiwan
Qaiwan