تەندروستی

لەبەر ئەم هۆکارە نابێت هەرگیز رێگە لە پژمین بگریت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەر ئەم هۆکارە نابێت هەرگیز رێگە لە پژمین بگریت
مەودا میدیا-

هەندێك كەس چەند خویەكی خراپیان هەیە كە زیانی تەندروستی گەورەی بۆ كەسەكە بەدواوە دەبێت، لەوانە گرتنی پژمین، توێژەرانیش دەڵێن ئەم خوارە رەنگە ببێتە هۆی مردنی كەسەكە.

گرتنی پژمین لەمەترسیدارترین ئەو خوانەیە كە رەنگە سەربكێشێ بۆ مردنی كەسەكە، توێژەرانیش لەنوێترین لێكۆڵینەوەیاندا دەڵێن، گرتنی پژمە لەباریدا هەیە ببێتە هۆی دڕانی پەردەی گوێ و قوڕگ.

لەهەندێك حاڵەتی دەگمەندا پژمەگرتن زیان بە لوولە خوێنەكانی مێشكیش دەگەیەنێت، ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە پژمەگرتن لەڕێگەی داخستنی لووت یان داخستنی دەم جوڵەیەكی زۆر مەترسیدارە و دەبێت بەهەموو جۆرێك لێی دوور بكەوینەوە.

توێژینەوەیەك نموونەی بە پیاوێكی تەمەن چل و سێ ساڵی هێناوەتەوە كە بەهۆی رێگریكردنی لە پژمە گوازراوەتەوە بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شاری لیستەر لە بەریتانیا، بەهۆی داخستنی دم و گرتنی لووتی لەكاتی پژەمدا تووشی هەڵئاوسانی گەردن و ئازارێكی توند لە جەستەیدا بۆتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كە پشكنینەكان دەریانخستووە، كە ئەو پەستانی هەوایەی لەكاتی گرتنی پژمیندا درووستدەبێت، بەشی خوارەوەی قوڕگی دڕیوە و لەئەنجامدا قسەكردن و جوینی بۆ كەسەكە سەخت كردووە.

ر. ر