عیراقی
دوا رێژەی بەشداریی هەڵبژاردنەکان لە هەموو عیراق بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دواین رێژەی بەشداری هاوڵاتییانی لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بڵاوکردەوە.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ 11ی تشرینی یەکەمی 2021 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رێژەی گشتی بەشداریکردنی هاوڵاتییانی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بۆ سەرجەم پارێزگاکان بڵاوکردەوە، بە پێی خشتەکەی کۆمسیۆن بێت بەرزترین رێژەی بەشداریکردن لە پارێزگای دهۆکە و نزمترین رێژەی بەشداریکردنیش لە پارێگای بەغدا- رەسافەیە.
بەیانی دوێنێ یەکشەممە کاتژمێر 7:00 بنکەکانی دەنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەرانداکرایەوە، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.
زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق، کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.
هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.
ر، ر