عیراقی

جێگرەکەی ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگرەکەی ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق دەستگیرکردنی سامی جەمال، سەرپەرشتیاری دارایی داعش و جێگری ئەبوبەكر بەغدادی راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند "‏ئەوكاتەی چاوی قارەمانەكانی هێزە ئەمنییەكان بێداربوون بۆ پاراستنی هەڵبژاردن، باسكە رەسەنەكەیان لە دەزگای هەواڵگری پرۆسەیەكی قورسی هەواڵگرییان لە دەرەوەی سنور ئەنجام دا بۆ دەستگیركردنی سامی جەمال ناوێك كە سەرپەرشتیاری دارایی داعش و جێگری ئەبوبەكر بەغدادی گۆڕبەگۆڕە. ‏بژی عیراق".

سامی جاسم محه‌مه‌د ئه‌لجبووری جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی لە شام و عیراق(داعش) بوو کە لە ساڵی 2019 لە لایەن ئەمەریکاوە لە بۆردومانێکدا کوژرا.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان