کوردستانی
پێشمەرگە و ئاسایش ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش لە سنووری داودەی سەر بە ئیدارەی گەرمیان ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان دژی چەکدارانی داعش ئەنجامدا.
لیوا روکن مەریوان، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لە گوندی بەلەگەوە بۆ گوندی قۆڕی چای کە لەو ناوچانە چەند مۆڵگەیەکی بچوکی داعش بینرابوو، بۆیە ئەو ئۆپراسیۆنە ئەنجامدرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئۆپراسیۆنەکەدا پێشمەرگەیەکمان بە سوکی برینداربووە، هەروەها ئۆپراسیۆنەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە و پێشمەرگە ناوچەکە دەپشکنن".