کوردستانی

هاتووچۆی هەولێر چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتووچۆی هەولێر چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات
مەودا میدیا-

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێكی بۆ كارئاسانی هاوڵاتییان ده‌ركرد و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات شۆفێران ده‌توانن پاره‌ی سزاو گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی و كاڵه‌كه‌بووی ساڵانه‌ بكه‌ن به‌قیست.

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر چەند بڕیارێکی نوێ بۆ شۆفێران دەردەکات کە خۆی لە چوار بڕیاردا دەبینێتەوە، کەپێکهاتوون لەم بڕیارانەی خوارەوە:

1 - جێبه‌جێكردنی بڕیاری پاره‌دانی سزای هاتوچۆ به‌شێوه‌ی قست بێ هیچ پێشه‌كییه‌ك، كه‌ پێشتر ده‌بوایه‌ هاووڵاتی بڕی 250 هه‌زار دینار وه‌كوو پێشه‌كی بدات.

2 - له‌كاتی ئه‌نجامدانی كڕێن و فرۆشتن له‌سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك، كه‌ پاره‌ی سزای له‌سه‌ر بێت، ده‌توانرێت پاره‌كه‌ نه‌درێت و بكرێت به‌ قیست و بكه‌وێته‌ سه‌ر لایه‌نی كڕیار، به‌ مه‌رجێك ده‌توانرێت كه‌ هه‌ردوولا (كڕیار و فرۆشیار) له‌سه‌ری ڕازی بن و كڕیار له‌ هاتوچۆ به‌ڵێننامه‌ بدات كه‌ پاره‌كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ده‌داته‌وه‌.

3 - له‌ حاڵه‌تی به‌سه‌رچوونی ساڵیانه‌ و كه‌ڵه‌كه‌بوونی بڕێكی زۆری پاره‌ی سزای هاتوچۆ، ڕێگا ده‌درێت به‌ تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه‌ به‌ مه‌رجێك خاوه‌ن ئۆتۆمبێل به‌ڵێننامه‌ بدات كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا پاره‌ی سزاكان بداته‌وه‌، ساڵیانه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی ساڵێك نوێ ده‌كرێته‌وه‌.

4 - پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌ حاڵه‌تی كڕین و فرۆشتن كه‌ پێشتر ته‌نیا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ پێ ده‌كرا، كرایه‌ ماوه‌ی ساڵێك، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان كارئاسانییه‌كی زۆر ده‌بێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان