کوردستانی
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: په‌شیمان نیم كه له زێدی خۆم به‌ربژێر بووم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، كاندیدی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له‌بازنه‌ی سێی سلێمانی لەباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پەیامێکی بڵاوكرده‌وه و رایدەگەیەنێت پەشیمان نییە لە له‌زێدی خۆی بەربژێر بووە.
لە پەیامەکەدا هاتووە "لای هه‌موان ئاشكرایه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له رووی كێبڕكێوه له‌سه‌ر ئاستی پارته سیاسیه‌كان و كاندیده‌كانیش، به تایبه‌تی یاساكه‌ش خۆی بۆ خۆی گرفتێكی دیكه‌ی پرۆسه‌كه بوو، له‌م سه‌روبه‌نده‌دا من كه یه‌كێك بووم له به‌ربژێره‌كانی بازنه‌ی سێ خوازیار بووم بتوانم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنم و ئه‌گه‌ر بتوانم خزمه‌تێك به تاكی هاوڵاتی له هه‌ردوو ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دانیشتووانی سنوری بازنه‌ی (3)پێشكه‌ش بكه‌م".
ئاماژوت بەوەشکردووە " دیاره چانس یاوه‌رم نه‌بوو نه‌متوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم، دیاره جێگای متمانه‌ی ته‌نها ئه‌و خه‌ڵكه بووم كه ده‌نگیان پێداوم، لێره‌وه ده‌مه‌وێت پڕ به‌دڵ سوپاسی ئه‌و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ و ده‌نگده‌ری تایبه‌ت بكه‌م كه ده‌نگیان پێدام و پڕ به‌دڵیش سوپاسی ده‌نگده‌رانی گشتی بكه‌م له‌هه‌موو چین و تۆێژه‌كان و به‌هه‌موو ئاست و پێكهاته‌یه‌كه‌وه و له‌گه‌ڵ گوشینی ده‌ستی ماندوو نه‌بووی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا و تیمی تایبه‌تی ڕاگه‌یاند وكه‌ناڵه‌كانی په‌یام و بانگه‌واز و ڕادیۆكان كه شه‌و ڕۆژیان خسته سه‌ر یه‌ك بۆ ده‌رچواندنمان، له‌گه‌ڵ پیرۆزبایم خوازیاریشم سه‌ركه‌وتوانی بازنه‌ی سێ بتوانن خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی سنووره‌كه و ته‌واوی پرۆسه سیاسییه‌كه بكه‌ن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "له‌وه‌ش په‌شیمان نیم كه له‌زێدی خۆم به‌ربژێر بووم و خۆم خسته به‌رده‌م بڕیاری ئێوه‌ی به‌ڕێز و دواجاریش بڕیاره‌كه‌تانم قبوڵ كرد به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانیه‌وه چونكه جگه له دڵسۆزی هیچی ترم نه‌بوو بۆتان".
س،ر

بیروڕا