کوردستانی
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی هاوڵاتییەک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بەنیازبووە هاوڵاتییەک بکوژێت و بەچەقۆ هێرشبکاتە سەری.
موقەدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "بنکەی پۆلیسی ناحییەی رزگاری سەربەقەزای کەلار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کەبەنیازبوە بەچەقۆ هێڕش بکاتە سەردوکاندارێک و بیکوژێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا نا کە کەسێک هانی داوە بەکوشتنی ئەو هاوڵاتییە لەبەرامبەردا سێ هەزار دۆلاری پێ دەدات" .
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار و ئەو کەسەی هانی داوە بۆ کوشتنی ئەو هاوڵاتییە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 432 بەندکراون، هەروەها لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".