کوردستانی

هەڵمەتێكی وشیاركردنەوە لە ئەنفلۆنزای وەرزی و كۆرۆنا ئەنجامدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵمەتێكی وشیاركردنەوە لە ئەنفلۆنزای وەرزی و كۆرۆنا ئەنجامدرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ هەڵمەتێكی وشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و قوتابیانی ئەنجامدا بەمەبەستی خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزا وەرزیەكان و ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دكتۆر فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی ساڵێكە 3 تیمی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ سەردانی شوێن و قوتابخانەكان دەكەن بە مەبەستی وشياركردنه و خۆپاراستنى هاوڵاتیان لە ئەنفلۆنزای وەرزی".

ئەوەشی خستەڕوو "هەڵمەتێكه بۆ بڵاوكردنەوەی وشیاری تەندروستی و پێدانی زانیارى و رێنماییە تەندروستییەكانه لەسەر پەتای وەرزی و خۆپاراستن لەنەخۆشییەكان و  ڤایرۆسی كۆرانا كە ئێستا بڵاوبووەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتی ئێمە بوونی نییە".

وتیشی "هەڵمەتەكە لە چەند ناحییەیەكی سەر قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدراوە بۆ قوتابخانەكان بە تایبەتی لە ناحییەی شۆڕش و ناحییەی تەكیەی كاكەمەند".

ماوەیەكە نەخۆشی كۆرۆنا بڵاوبووە و بەهۆیەوە تا ئێستا سەدان كەس مردوون و سەرەتاش نەخۆشیەكە لە وڵاتی چین بڵاوبووەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان