عیراقی
سەدر بۆ لایەنە شیعەکان: خۆتان ھیلاک مەکەن بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەی سەدر پەیامێکی ئاراستەی لایەنە شیعەکان کرد و رایگەیاند، ئیمە ئەیاد عەلاوی نین گەورەترین کوتلە لەبەرامبەرمان دروست بکەن و حکومەت پێکبھێنن.
بەرەی سەدر پەیامێکی ئاراستەی لایەنە شیعەکان کرد و رایگەیاند، ئیمە ئەیاد عەلاوی نین گەورەترین کوتلە لەبەرامبەرمان دروست بکەن و حکومەت پێکبھێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە جەلیل نوری، کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە پەیامێکدا بۆ ئەو لایەنانەی خەریکی دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانین دەڵێت "خۆتان ھیلاک مەکەن و کات بەفیڕۆ مەدەن و چاوەرێی دەستی دەرەکی مەکەن ئەنجام یەکلایی بۆتەوە و موقتەدا سەدر ئەیاد عەلاوی نییە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دروست بکەن و بمان کەنە دەرەوەی حکومەتی داھاتووی عیراق".
وتەکانی جەلیل نوری لەکاتێکدا لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2010 ئەیاد عەلاوی زۆرترین کورسی پەرلەمانی بردەوە, بەڵام چەند لایەنێکی شیعە گەورەترین کوتلەیان دروستکرد و حکومەتیان پێکھێنا.
ر. ر
وتەکانی جەلیل نوری لەکاتێکدا لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2010 ئەیاد عەلاوی زۆرترین کورسی پەرلەمانی بردەوە, بەڵام چەند لایەنێکی شیعە گەورەترین کوتلەیان دروستکرد و حکومەتیان پێکھێنا.
ر. ر