کوردستانی
کەمتر لە 20 رۆژ ماوە بۆ کۆتا وادەی لێدانی لۆگۆ و شریت لە تەکسییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی گواستنەوە یەکی 11ی وەک دوا وادە دانابوو بۆ لێدانی لۆگۆ و شریتی تەکسییەکان لە ئێستاشدا تەنها 18 رۆژ ماوە بۆ ئەو وادەیە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێش ئەو وادەیە لێدانی لۆگۆ و شریتی تەکسییەکان کۆتایی نایات لەبەر ئەوە وادەکەیان بۆ درێژ دەکرێتەوە.

سەبارەت بە درژکردنەوەی وادەی لێدانی لۆگۆ و شریتی تەکسییەکان دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشتر ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە کە کاتی لێدانی لۆگۆ و شریتی تەکسییەکان درێژ دەکرێتەوە چونکە ناتواندرێت لەو وادەیی کە دیاریکراوە تەواوی تەکسییەکان کاری لێدانی لۆگۆ و شریتەکانیان تەواوبکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەراورد بە سەرەتای ئەمساڵ لە دوای مانگی ئابەوە رێژەیەکی زیاتر لە خاوەن تەکسیەکان لۆگۆ و شریتیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان داوە و پێشنیاریش کراوە بۆ درێژکردنەوەی کۆتا وادەی بڕیارەکە".
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا تا ئێستا لە سنوری هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک تەنها لە 29%ی تەکسییەکان لۆگۆ و شریتیان لێداوە و کارەکانیان تەواوبووە.
ر. ر
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا تا ئێستا لە سنوری هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک تەنها لە 29%ی تەکسییەکان لۆگۆ و شریتیان لێداوە و کارەکانیان تەواوبووە.
ر. ر