عیراقی

کۆمسیۆن ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنەکانی لە پێگەى فەرمى خۆی سڕییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنەکانی لە پێگەى فەرمى خۆی سڕییەوە
مەودا میدیا-

 کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق هۆکارى لابردن و رەشکردنەوەی ئەنجامى بەرایی دەنگدانى لەسەر پێگەى فەرمى کۆمسیۆن ئاشکراکرد.  

سەرچاوەیەک بە ئاژانسى سەنتەرى هەواڵى نیشتیمانى عیراقى راگەیاند "سڕینەوەى ئەنجامەکان بەهۆى رێوشوێنى نوێکردنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانە لە 8547 وێستگە کە بە تیروپشک دیاریکراون، وتیشی، کاتێک داتا دەگەڕێتەوە سەنتەر واتا بەغدا بە دوو شێوە دەگەڕێتەوە، یەکەمیان لە رێگەی مانگی دەستکردەوە، دووەمیشیان لەڕێگەی فلاشەوە".
  
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دەنگى ئەو وێستگانە لەبەردەم راگەیاندن و چاودێرانى نێودەوڵەتى و ناوچەیی و ئەنجومەنى کۆمسیاران جیادەکرێنەوە، دواتر سەرجەمیان لەپێگەى کۆمسیۆن بڵاودەکرێنەوە". 

ئەوەشی خستووتەڕوو "بەمەستی وردبینیکردن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و نوێکردنەوەیان، لەئێستادا داتاکان لابراون، هاوکات بەشێک لەو ئەنجامانەی بەڕێگەی فلاش دەگەڕێنەوە ئەنجامی تیادا نییە".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال