کوردستانی

هەڵمەتێكی بڕینی كارەبای زیادەڕۆ دەستيپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵمەتێكی بڕینی كارەبای زیادەڕۆ دەستيپێكرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەكشەممە 9 شوباتی 2020 فەرمانگەی كارەبای عەربەت هەڵمەتێكی بڕینی كارەبای زیادەڕۆیی لە ناوچەكە دەستپێكرد.

لە راگەیەندراوێكی فەرمانگەی كارەبای عەربەت كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە ئاماژە بەوەكراوە "ئەمڕۆ یەكشەممە 9ی شوباتی 2020 تیمەكانی فەرمانگەكەمان هەڵمەتێكی بڕینی كارەبای زیادەڕۆ و سەرپێچییەكانی كارەبایان دەستپێكرد له ناوچەكە ".

ئاماژەیان بەوەشكردووە "لە هەڵمەتەكەدا لە لایەن تیمەكانی فەرمانگەكەمان چەندین زیادەڕۆی سەر تۆڕەكانی كارەبا كە لە لایەن هاوڵاتیانەوە كرابووە سەر كارەبا پچڕێنراوە كە بەهۆیەوە بارگرانیان بۆ سەرە تۆڕەكانی كارەبا دروستكردبوو".

لە ماوەی رابردوودا لیژنەكانی زیادەڕۆیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هەڵمەتی بڕینی كارەبا زیادەڕۆیەكانیان دەستپێكرد و بە دەیان سەرپێچیان تۆماركردووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان