کوردستانی

ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئایندەی سەنتەری مەساجە چینییەکان لە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئایندەی سەنتەری مەساجە چینییەکان لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ  سەنتەریکی مەساجی چینی لە هەرێمی کوردستان دانەخراوە و باس لەوەشدەکات هەر چینیەک لە هەرێمەوە بگەڕێتەوە چین هەرێم رێگەی گەڕانەوەی نادات.


محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای وت "هیچ سەنتەرێکی مەساجی چینی لە هەرێمی کوردستان دانەخراوە".

ئاماژە بە هۆکاری دانەخستنی سەنتەری مەساجە چینییەکان دەکات و دەڵێت "چونکە ئەو کارمەندە چینیانەی پێشتر هاتوونەتە هەرێمی کوردستان پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و هەموو پشکنینیکیان بۆ کراوە".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی بۆ مەودا میدیا باس کرد "هەر کارمەندێکی سەنتەری مەساجی چینییەکان بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی رێگەی گەڕانەوەی نادرێت بۆ هەرێمی کوردستان بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تا بنبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە".

روونیشی دەکاتەوە "رێگە بە ئاڵوگۆڕی کارمەندی سەنتەری مەساجە چینیەکان نادریت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ چین، دەبێت هەر ئەو کارماندانە بمێنیتەوە تا زاڵبوون و بنبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان