کوردستانی

یەكێتی بڕیارێك لە بارەی هێزەكانی 70 دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی بڕیارێك لە بارەی هێزەكانی 70 دەدات
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاتووە بەمەبەستی رێگری لە جموجوڵەكانی ئەم دوایەی داعش بڕیاری پێویست لە بارەی هێزەكانی 70 و ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دراوە بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆرستان.

ئەمڕۆ یەكشەممە 9ی شوباتی 2020  ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی كۆبووەوە و لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات"ئومێدەوارین تەواوی ئۆرگانەكانی یەكێتی هەر لە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی تا ئۆرگانەكانی تر بە وردی بریارەكان لە هەموو ئاستەكان پەسەند بكەن كە لە كۆبوونەوەكانی رابردووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی دراون".

ئەوەش خراوەتەڕوو "مەترسی هەبووە چەكدارانی داعش لە عیراق بەهۆی دۆخی شڵەژاوی ناوچەكە ئەو هەلە بقۆزنەوە و جموجوڵەكانیان زیاتر بكرێت بۆیە بڕیاری پێویست لە لایەن كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی دراوە".

هەر لە راگەیەندراوەكە روونكراوەتەوە "بڕیاری پێویست دراوە بە هێزەكانی 70 و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەرپەرچدانەوەی تیرۆرستان بەپێی سیاسەت و ستراتیژیەتی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان