کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی راسپاردووه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نرخی بەنزین، ئاماژەی بەوەشکرد لە زووترین کاتدا نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دابووه به‌نزین بۆ هاووڵاتیان دابین بكات به نرخێكی گونجاو، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت، و له ڕابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبووه‌وە كه هاوكات بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش، هەروەها هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە راگیراوە، بۆیه مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی راسپاردووه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی راسپاردووه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "سه‌باره‌ت به نه‌وتی سپی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتییان له زووترین كاتدا، بۆیە هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە".
س،ر