کوردستانی
بەهۆی كۆرۆناوە 53 بريندارى چەكی كیمیایی رەوانەی دەرەوە ناكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا ناردنە دەرەوەی ژمارەیەك بەركەوتووی چەكی كیمیایی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر راگیراوە.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند، پێشتر رەزامەندی درابوو بۆ ئەوەی ژمارەیەك لە بەركەوتوانی چەكی كیمیایی كە ئێستا نەخۆشن رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بكرێن بۆ وەرگرتنی چارەسەر".
روونیشیكردەوە "ئەو بەركەوتوانە ژمارەیان 53 كەس دەبن و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رەوانەكردنیان بۆ وڵاتی ئیران راگیراوە".
لوقمان عەبدولقادر هەروەها وتی "هۆكاری راگرتنیان پەیوەندی بە دەرەوە نەبووە و فەرمانەكەیان لە هەرێمی كوردستان بۆ دەرچووە كە جارێك سەردانی دەرەوە نەكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر و چاوەرێ دەكەین فەرمانی رەوانەكردنمان بە دەستبگات".
لە ساڵی 1988 بەهۆی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە لە لایەن رژێمی بەعسی رووخاو 5 هەزار كەس شەهیدبوون و بە سەدان كەسیش برینداربوون.