کوردستانی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خۆی نوێ دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خۆی نوێ دەكاتەوە
مەودا میدیا-

بەمەبەستی باشكردنی ئیشوكارەكانی  لیژنە هەمیشەیەكانی ئەنجومەن سەرۆكایەتی ئەنجومەن لەگەڵ سەرۆكی لیژنەكان كۆبووەوە.

بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەمەبەستی باشكردنی ئیشوكاری لیژنەكان لە بەدواداچوونی كێشە و گرفتەكان و داواكاری هاوڵاتیان و رێكخستنەوەی ئیشەكانیان لەگەڵ سەرۆكی لیژنەكان كۆبووینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "دەمانەوێت كاری لیژنەكان باشتر بكەین هەروەها ئەو لیژنانەش درەنگ درەنگ كۆدەبنەوە كارەكانیان باشتر بكەن و لە خزمەتی هاوڵاتیان بن و تاوتوێی كێشە و بەدەمەوەچووەكان بكەن".

بەرزان محەمەد هەروەها وتی "ئێمە دەمانەوێت لە رێگەی لیژنەكانەوە كار لەسەر ئەو كێشانە بكرێت كە لە شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەر بۆ هاوڵاتیان دروست دەبێت".

سەرەڕای درەنگ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەڵام 11  لیژنە هەمیشەیەكەی ئەنجومەن بەردەوام كۆبوونەوە دەكەن لە بارەی كێشەو گرفتەكانى هاوڵاتیان.
Qaiwan
Qaiwan