گشتی

دوای شەش مانگ لە قوتدانی مۆبایلێک لە گەدەی پیاوێکدا دەردەهێننەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای شەش مانگ لە قوتدانی مۆبایلێک لە گەدەی پیاوێکدا دەردەهێننەوە
مەودا میدیا-

لە رووداوێکی دەگمەن و نامۆدا لە وڵاتی میسر تیمێکی پزیشکی مۆبایلێک لە گەدەی پیاوێکدا دەردەهێنن کە شەش مانگ پێشتر قوتیداوە.

میدیا میسرییەکان بڵاویانکردەوە لە رووداوێکی نامۆدا دوای ئەوەی پیاوێک لە پارێزگای ئەسوانی باشوری میسر هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات لە گەدەیدا سەردانی پزیشكدەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر، کاتێک دەچێتە نەخۆشخانە پشکنینی بۆ دەکەن و پزیشکەکان هەست بە هەوکردنێکی زۆر دەکەن لە گەدەیدا بۆیە بڕیاردەدەن نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدەن.

کاتێک پزیشکەکان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدەن تووشی سەرسوڕمان دەبنەوە کە دەبینن مۆبایلێک لە گەدەیدایە و بۆی دەردەهێنن.

دواتر پیاوەکە بە پزیشکەکانی راگەیاندووە، کە پێش شەش مانگ ئەو مۆبایلەی قوتداوە و کە بەردەوام تووشی ئازارێکی زۆری کردووە، بەڵام کاتێک چووەتە نەخۆشخانە پزیشکەکانی ئاگادارنەکردووەتەوە کە کارێکی وەهای کردووە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە