کوردستانی
شکستی ھەڵبژاردن پارتی ناچار بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عیراقدا ژمارەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد، ئەو حزبە بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی باڵادا بکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستیکەوتوون پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریداوە عارف تەیفور، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لابدات و کەسێکی دی بخاتە شوێنەکەی.
مەودا میدیا زانیویەتی کە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتییدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی لقەکان و بەرپرسی ئۆرگانەکانی تری پارتی لە ناوچەی سلێمانی دەگۆڕدرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە دوایین هەڵبژاردندا کە هەفتەی پێشوو بەڕێوەچوو دەرکەوت ژمارەی دەنگەکانی پارتی لە سنووری سلێمانی زیاتر لە 20 هەزار دەنگ کەمیکردووە.
ب.م