کوردستانی

سبەی كرا بە پشوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی كرا بە پشوو
مەودا میدیا-

بەهۆی ناجێگیری كەش و هەوا سبەینێ 10ی شوبات بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە دەوامی خوێندنگاكانی كرد بە پشووی فەرمی.

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا نێردراوە  دەڵێت"لەبەرسەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکارانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید لەپارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرماو زوقمەی ناوچەکەی گرتووەتەوە ، سبەی دووشەممە 10ی شوباتی 2020 پشوو ئەبێت لەسەرجەم لەناوەندەکانی خوێندن.

ئاماژە بەوەشكراوە "تاقیکردنەوەی بەرایی دەرەکی پۆلی دوانزە 12 سبەی لەکاتی خۆیدا ئەنجام ئەدرێت و ئەم پشووە نایانگرێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان