کوردستانی

بەشێكی دانیشتوانی سلێمانی ژەهراوی كراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێكی دانیشتوانی سلێمانی ژەهراوی كراون
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات ماوەی دوو ساڵە ئەو كلۆرەی كراوەتە ناو ئاوی خواردنەوەی دەوروبەری سلێمانی ماوەكەی بەسەرچووە و مەترسیدارە.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگاى  سلێمانی سەرۆكی سێ لیژنەی ئەنجومەن كە پێكهاتبوون لە سەرۆكی لیژنەی یاسا و كشتوكاڵ و تەندروستی سەردانی گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانیمان كرد".

ئەوەشی خستەڕوو "لە بەدواداچونەكەدا بۆمان دەركەوت ئەو كلۆرەی لە ناو گەنجینەكە هەیە ماوەی دوو ساڵە بەسەرچووە واتە لە ساڵی 2018 ەوە و تا ئێستاش بەكاردەهێنرێت و دەكرێتە ناو ئاوی خواردنەوەى هاوڵاتیان".

كاسترۆ مەعروف هەروەها وتی "نوسراومان ئاراستەی داواكاری گشتی سلێمانی كردووە بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بگرێتەبەر چونكە ئەو كارە جێگەی قەبوڵكردن نییە و مەترسیه لەبری پاككردنەوەی ئاوەكە".




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان