گشتی

ئەم شەش خووە متمانەی نێوان هاوسەران لەناودەبات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم شەش خووە متمانەی نێوان هاوسەران لەناودەبات
مەودا میدیا-

متمانە كلیلی ژیانێكی هاوسەرگیری سەركەوتووە، چونكە هۆكارە بۆئەوەی هاوسەران هەست بە پارێزراوی بكەن، بەبێ ئەوە رەنگە ژیانێكی جێگیر و ئارام دروستنەبێت، كەواتە ئەو هۆكارانە چین كە متمانەی نێوان هاوسەران لەناودەبەن؟

یەکەم: شاردنەوەی نهێنی لە هاوسەرەكەت و نەوتنی راستییەكان.

دووەم: درۆكردن، كە هۆكاردەبێت بۆئەوەی جارێكی دیكە هاوسەرەكەت باوەڕ بە راستییەكان نەكات.

سێیەم: خیانەتكردن، وادەكات هەمیشە هاوسەرەكەت لێت بە گومان بێت.

چوارەم: وتنی وشەكان بێ ئەوەی بە كردار بیسەلمێنیت كە بەو شێوەیەیە.

پێنجەم: خۆپەرستی و بیركردنەوە تەنها لە خۆت، پشتگوێ خستنی هاوژینەكەت.

شەشەم: بەردەوام دواخستنی داواكارییەكانی هاوسەرەكەت و گوێنەگرتن بۆی.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان