کوردستانی
رۆژئاوای كوردستان نائارامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سووریا رایدەگەیەنێت دۆخی چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان نائارامە و بەردەوام گروپە چەكدارەكان هێرش دەكەن.
فەتحوڵا حوسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژئاوای كوردستان بە تایبەتی لە سەرێكانی و گرێ سپی و تەلتەمەر شەڕ بەردەوامی هەیە و ئەو ناوچانە بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانەوە نائارامن".
باسی لەوەشكرد "گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بەردەوام هێرش دەكەن لەو سێ ناوچەیە بەڵام لە لایەن هێزەكانی سووریای دیموكرات وەڵامیان دەدرێتەوه و شەڕڤانان بەرگری دەكەن لەوەی گروپەكان پێشڕەوی بكەن".
روونیشیكردەوە "شەڕ بەردەوامی هەیە رۆژانە هێزەكانی سووریای دیموكرات هێرشە زەمینیەكان دەشكێنن و دوێنێش فڕۆكەیەكی توركیا خرایە خوارەوە و زیانی زۆر بە سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان كەوتووە".