کوردستانی

دوو وەزیری عيراق سەردانی هەرێم دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو وەزیری عيراق سەردانی هەرێم دەكەن
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدەگەیەنێت لە سەردانەكەیاندا بۆ بەغداد وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی هەردوو وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی عيراق  كردووە و بڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە مەودا میدیای راگەیاند "شاندەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەردوو وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری سەرچاوەكانی ئاوى حكومەتی عيراق كۆبووينەتەوە و بڕیاری هەماهەنگی تەواودراوە لە نێوان هەردوولا بەڵێنی ئەوەشمان وەرگرتووە بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بەپێی رێژەی زەوی چێنراوبێت نەك كەمیەتێكی كەمان بۆ دیاری بكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "لیژنەیەك پێكهێنراوە و نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستانی تێدادەبێت و لەسەر پرسەكانی كشتوكاڵ و گەنم و تەواوی ئاڵوگۆڕی بەرهەمەكان و لە هەر پرسێكدا بەبێ ئاگاداری نوێنەرەكەی هەرێمی كوردستان بڕیار نادەن".

باسی لەوەشكرد "بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داوای لە هەر دوو وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی عیراقی كردووە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و ئەوانیش بریاریاندا سەردانی هەرێم بكەن لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق".

ئەمڕۆ یەكشەممە 9ی شوباتی 2020 شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ بە سەرۆكایەتی وەزیری كشتوكاڵى حكومەتی هەرێمی  سەردانی بەغدادی كردو لەگەڵ چەند وەزیرێكی حكومەتی عیراق كۆبوونەوە لە بارەی پرسەكانی نێوانیان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان