کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاگاداریەكی بەپەلەی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەکاتی دابەزینی پلەی گەرما ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن.
لە ئاگاداریەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا نێردراوە هاتووە "لەكاتی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر پێویستە هاوڵاتیان ئاو نەڕێژنە کۆڵان و شەقامەکان چونکە بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە هۆی بەستنی شەقام و کارەساتی ئۆتۆمبێل و رووداوی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە".
ئاماژە بەوەشكراوە "پێوەری ئاو داپۆشن بۆئەوەی نەبێتە هۆی تەقین و شکاندنی هەروەها گرنگە دەزولەیەک ئاو بکەنەوە بۆئەوەی نەبێتە هۆی بەستنی بۆری ئاوەكانیان".
ئەوەش خراوەتەڕوو" لەکاتی بەستنی بۆری ئاودا پێویستە بە کەمێک ئاوی گەرم بە بەلوعەو بۆریەکاندا بكرێت بۆئەوەی نەبێتە هۆی تەقینیان".