دۆزی ژن

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا
مەودا میدیا-

لە شاری هەمەدانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک لەگەڵ هاوسەرەکەی دەبێتە شەڕیان و دواتر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ دەکوژرێت، ئەو ژن و مێردە خاوەنی دوو منداڵن.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی ئاژانسی فورات، شەوی رابردوو دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021 لە شاری هەمەدانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک بە ناوی "لەیلا شەکیبایە" کە خەڵکی شاری سنەیە و تەمەنی 39 ساڵە لەلایەن هاسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوسەرەکەی لەیلا ناوی بەهرام بەختیارییە و خاوەنی دوو منداڵن، دوێنێ باوکی لەیلا میوانیان بووە و دوای رۆیشتنیان لە هەمان شەودا مشتومڕ لە نێوان بەهرام و لەیلادا دروست دەبێت و بەو هۆیەوە لەیلا لەلایەن بەهرامەوە دەدرێتە بەر چەقۆ و دەیکوژێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان