جیهانی
نزیکەی 100 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی زریان و گەردەلولەوە نزیکەی 100 گەشتی ئاسمانی فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت هەڵوەشێنرایەوە و بڕیاره لە کاتێکی دیکەدا گەشتەکان ئەنجام بدرێن.
وتەبێژی فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت رایگەیاند "بەهۆی زریان و گەردەلولەوە نزیکەی 100 گەشتی ئاسمانی فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت هەڵوەشێنراوەتەوە، کە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەشتانە دەکاتە 8%ی کۆی ئەو گەشتانەی لە رۆژێکدا لە فڕۆکەخانەکەوە دەکرێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "زۆربەی ئەو گەشتانەی هەڵوەشێنراونەتەوە کەوتوونەتە دوای نیوڕۆی رۆژی یەکشەممە و بڕیارە لەکاتێکی دیکەدا گەشتەکان بکرێنەوە".
بەپێی وتەی وتەبێژی فڕۆکەخانەکە "رۆژانە نزیکەی هەزار و 200 گەشتی هاتن و چوون بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی فرانکفۆرت دەکرێن کە یەکێکە لە گەورەترین فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا".