ئەدەب و هونەر

ئالێک ئاڵدوین لە کاتی وێنەگرتنی فیلمێکدا تەقەی کرد و ژنێکی کوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئالێک ئاڵدوین لە کاتی وێنەگرتنی فیلمێکدا تەقەی کرد و ژنێکی کوشت
مەودا میدیا-

ئالێک باڵدوین ئەکتەری ئەمەریکی لەکاتی بەرهەمهێنانی فیلمی (Rust) لە  نیو مەکسیکۆ تەقە دەکات و بەو هۆیەوە ژنێک دەکوژێت و پیاوێکیش بریندار دەکات.
 
میدیا جیهانییەکان بڵاویاکردەوە ئالێک باڵدوین، ئەکتەری ئەمەریکی و ئەستێرەی ناوداری بواری سینەما لەکاتی بەرهەمهێنانی ئەو فیلمەدا گولـلە لە چەکەکەی دەردەچێت و بەهۆیەوە هالینا هەتچنس-ی 42 ساڵ کە وەکو بەڕێوەبەری فۆتۆگرافیی فیلمەکە سەرقاڵی کارکردن بووە، برینداربووە و بە فڕۆکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.
 
هاوکات ئەو پیاوەش کە برینداربووە، ژوێل سۆزا-ی تەمەن 48 ساڵە کە دەرهێنەری فیلمە و بە ئەمبوڵانس گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، پۆلیس رایگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و هیچ سکاڵایەک تۆمارنەکراوە.
 
وتەبێژێکی ئەکتەرە ئەمەریکییەکە کە زیاتر بە رۆڵی جاک دۆناگلی ناسراوە رایگەیاندووە، رووداوەکە بەهۆی لەدەستدەرچوونی گولـلەوە بووە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan