جیهانی

ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا-

رۆژ بەرۆژ ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لە زیادبوون دەکات بەپێی نوێترین ئاماریش کە لەلایەن لیژنەی تەندروستی نیشتیمانیی چینەوە بڵاوکراوەتەوە ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە 910 کەس دەبێت.

لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین ئاماری رۆژانەی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە  و رایگەیاند "99 كەسی دیكە لە وڵاتی چین بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەمردنی ئەو 99 کەسە رێژەی ئەو كەسانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 910 كەس".

ئەوەشی ئاشکرا كردووە "سێ ھەزار و 60 كەسی دیكە ڤایرۆسەكەیان گرتووە و بەمەش رێژەی ئەو كەسانەی ئێستا تووشی ڤایرۆسەكە بوون گەیشتووەتە 40 ھەزار و 235 كەس لە وڵاتی چین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان