کوردستانی
بڕە پارەیەکی زۆر دەچێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ 25 هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەکەن بۆ خوێندنی باڵا و دبلۆمی باڵای ماستەر و دکتۆرا کە پێشبڕکێی 5 هەزار کورسی دەکرێت لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها بۆ هەر خوێندکارێک بۆ پێشکەشکردن بڕی 150 هەزار دیناری لێ وەرگیراوە کۆی ئەم پارەیەش دەکاتە سێ ملیار و 750 ملیۆن دینار.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ خوێندکاران تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدەن بۆ خوێندنی باڵا و دبلۆمی باڵا ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر خوێندکارێک لەکاتی پێشکەشکردنی فۆڕمدا بڕی 150 هەزار دیناری لێوەرگیراوە، بەڵام بۆ ئەمڕۆ هیچ بڕە پارەیەکیان لێوەرنەگیراوە".
جێگای ئاماژەیە، بە وەرگرتنی بڕی 150 هەزار لە هەر خوێندکارێک بەمەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕم بڕی سێ ملیار و 750 ملیۆن دینار چووەتە سەرهەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان.