کوردستانی
کاریگەری کەشوهەوا لەسەر هاتووچۆی خاڵە سنوورییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی چەند رۆژێکی شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بە تایبەت ناوچە سنوورییەکان ئەمەش کاریگەری دروست دەکات لەسەر هاتووچۆکردن لەسەر خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
سیروان حسێن، وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیای راگەیاند "لە پێرێ ئێوارەوە تاوەکو ئەم بەیانیایە بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە هاتووچۆی هاوڵاتیان و بازرگانان لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران وەستابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکانی راماڵینی بەفر رێگاکانیان پاککردووەتەوە و بەردەوامن لە پاککردنەوەشی و لەئێستاشدا هاتووچۆکردن لە مەرزەکە ئاساییە".
سەبارەت بەوەی تاچەند کەشوهەوا کاریگەری دروست دەکات لەسەر هاتووچۆی هاوڵاتیانی بازرگانان لە رێگەی مەرزەکەوە سیروان حسێن وتی "بێگومان کەشوهەوا کاریگەری دروست دەکات لەسە کەمکردنەوەی هاتووچۆی هاوڵاتیان، بەڵام بازرگانان هەر هاتووچۆ دەکەن وەک کاتەکانی دیکە و بە بەردەوامی".