کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە سنوور بۆ سووپای عیراق دادەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لە ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە ئیدارەی گەرمیان هێزەکانی پێشمەرگە و سووپای عیراق کۆبوونەوە سەبارەت بە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی کە لەو ناوچانەدا هەیە.
عەمید کەمال مەحمود، فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی هەندێک ناوچە هەیە لە سنووری گوندی قەڵا و ئوم حنتە بۆ سەر ئاوی سیروان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کە بۆشایی ئەمنیان هەیە نەیان هێڵین".
ئاماژەی بەوەشکرد "هێزەکانی پێشمەرگە و سووپای عیراق رۆشتینە ئەو ناوچانە و رێککەوتنێکی هاوبەشمان کرد و چەند شوێنێمان دەستنیشانکرد بۆ ئەوەی سووپای عیراق بنکەکانیان لەوێ بکەنەوە لەسەر رەزامەندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕبکرێتەوە".
عەمید کەمال ئەوەشی ئاشکرا کرد "بە سووپای عیراقمان وتووە ئەو شوێنانەی ئاسایش و پێشمەرگەی لێبێت پێویست ناکات بنکەی سووپای عیراقی لێبێت".
لەکۆتایشدا وتی "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە کە سووپای عیراق بەهیچ شێوەیەک نایەنە ئەو ناوچانە لەلایەن ئاسایش و پێشمەرگەوە پارێزراون".