کوردستانی

روونکردنەوە لەبارەی زیادبوونی مادەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوە لەبارەی زیادبوونی مادەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بەردەوامە، ئاماژەی بەوەشکرد گۆڕانکاری نوێ لە مادەکانی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان نەکراوە.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بەردەوامە، ئەو بەشەخۆراکەی ئێستا دابەش دەکرێت بەشی دووی مانگی ئەیلولی ئەمساڵە".

لەبارەی ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لەو مادانە کراون کە دابەش دەکرێن بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى وتی "نەخێر هەر هەمان مادەی بەشەخۆراکی ئەو چەند مانگەی پێشووە کە بەشێوەی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش کرا".

جێگای ئاماژەیە، بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عیراق ماوەی چەند مانگێکە سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت کە لە حەوت مادە پێکهاتبوو.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب