کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی کەسێکی ساختەکار دەستگیردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ئاوی رادێتەری ئۆتۆمبێلی ساختە کردووە و بڕێکیشی لەبازاردا ساغکردووەتەوە.
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە "هێزەكانمان توانیان بەهاوبەشی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لەڕۆژی 10/2/2020 كەسێك دەستگیر بكەن بەناوی ( ك ، ح ، ڕ ) ،لەگەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی كە ئاوی رادێتەری ئۆتۆمبێلی ساختەکردبوو".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو کەسە ژێر زەمینی خانویەكی کردوە بەكارگەی دروستكردنی ئاوی رادێتەرو ئاوی فڵچەی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەكی ساختەو کردویەتیە ناو دەبەی پێنج لیتری و باركۆدی و لەزگەی ساختە لێداوەو خستویەتیە کارتۆن و پێچاویەتەوە".
ئاسایش ئەوەشی راگەیاند "لەكاتی پشكنینی ژێرزەمینەكەدا دەستگیرا بەسەر بڕی 50 كارتۆن ئاوی ڕادێتەری پێنج لتری و (3)كارتۆن ئاوی فڵچەی ئۆتۆمبێل و چەندین كارتۆنی بەتاڵ و دەبەو لەزگە و باڕكۆد دا".
ئەوەشخرایەروو "کە خاوەنەكەی ڕوبەڕوی یاسا كرایەوەو كۆگاكەی بەبڕیاری لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی داخرا ، پێش ئەوەی دەستگیربكرێت و دەست بەسەر كەلوپەلەكاندا بگیرێت برَێكی لەو مەوادە ساختەیەی لەبازاردا ساغ كردبۆوە".