کوردستانی

ئاوی دەوروبەر روونكردنەوە لەسەر كلۆرە بەسەرچوەكه دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوی دەوروبەر روونكردنەوە لەسەر كلۆرە بەسەرچوەكه دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی لە بارەی بەكارهێنانی كلۆری ماوە بەسەرچوو بۆ كردنە ناو ئاوی خواردنەوە روونكردنەوە دەدات.

لە روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی كە وێنەیەكی بە مەودا میدیا دراوە هاتووە "هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ کێشەیەک لەو کلۆرەدا نیيە کە بەکار دەهێنرێت و دەكرێتە ناو ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان".

باس لەوەشكراوە " سبەینێ سێشەممه 11ی شوباتی 2020 لەو بارەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکرێت و وەڵامی سەرجەم پرسیارەکان دەدرێتەوە لە بارەی ئەو بابەتە بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتی فەرمی".

رۆژی رابردوو كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو كلۆرەی كە دەكرێتە ناو ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان ماوەی دوو ساڵە بەسەرچووە بەڵام بە بەردەوامی بەكارهێنراوە و مەترسی لەسەر سەدان هەزار هاوڵاتی دروستكردووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان