کوردستانی

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی: هەموو زیادەڕۆیەكان لادەبەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی: هەموو زیادەڕۆیەكان لادەبەین
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت تەواوی ئەو زیادەڕۆیانەكە لە شەقام و گەڕەكەكان كراوەتەسەر موڵكی گشتی لادەبرێن و دەڕوخێنرێن.

ئاكۆ عەلی، جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "موڵكی گشتی بە تایبەت شۆستە و شەقامەكان مافی هاوڵاتیان و پیادەڕوانە و پێویستی هاوڵاتیان واز لەوە بێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان موڵكی گشتی داگیر بكەن  وزیادەڕۆیی بكەنەسەر".

ئەوەشی خستەڕوو "هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیەكانی ناو شاری سلێمانی بەردەوامە رۆژانە لیژنەی بەشی زیادەڕۆیی بە هاوكاری پۆلیسی سلێمانی و هاتووچۆی سلێمانی زیادەڕۆییەكان لادەبرێن".

ئاكۆ عەلی هەروەها وتی "ئەو هەڵمەتانە بەردەوامن و هەر شوێن و ناوچەیەك زیادەڕۆیی كرابێتە سەر موڵكی گشتی و شەقام و شۆستەكان لە هەر شوێنێك لادەبرێن چونكە ناكرێت موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەكاربهێنرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان