کوردستانی
لە سلێمانی دیداری نێرگز ساز دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهەمان شێوەی ساڵی ڕابردوو ئەمساڵیش دیداری نێرگز لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت بە بەشداری سەدان كۆمپانیای ناوخۆ و جیهانی.
ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەبەشداری سەدان كۆمپانیای ناوخۆ و دەرەوە دووەمین دیداری نێرگز لە شای سلێمانی بەڕێوەدەچێت".
ئەوەشی خستەڕوو"مەبەست لەو دیدارە ئەوەیە كۆمپانیاكانی دەرەوە زۆرترینی گەشتیار بهێنە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی بەشی زۆری بەشداربوانی دیدارەكەش كۆمپانیای عیراقی و ئیرانی و توركی و میسری و بەشێكیش ئەوروپین".
ئارام شوانی هەروەها وتی "دیدارەكە 27 و 28ی شوباتی 2020 لە شاری جوان لە سلێمانی دەبێت و ئامانجمانە زۆرترین گەشتیار رابكێشینە پارێزگای سلێمانی".