کوردستانی
لەشارێكی كوردستان تەقینەوەیەك روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان زیاتر لە 20 قوربانی لێكەوتەوە.
فەتحوڵا حوسێنی، ئەندامی نوێنەرانی باكور و رۆژهەڵاتی سووریا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان ژمارەیەك هاوڵاتی بونە قوربانی".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ئۆتۆمبێلە لە ناو هاوڵاتیانی مەدەنی تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە 20 كەس بونە قوربانی بەشێكیان كوژراون وبەشێكی تریان برینداربوون".
هەروەها وتی "تا ئێستا نازانرێت كێ لە پشت ئەو كارە تیرۆرستیەوە بووە و هیچ لایەنێكيش بەرپرسیاریەتی ئەو كارەی لە ئەستۆ نەگرتووە".