کوردستانی

بڕیار لەسەر دزەكانی پارەی نەخۆشخانەی شار درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر دزەكانی پارەی نەخۆشخانەی شار درا
مەودا میدیا-

ئەو شەش كەسەی كە دەستیان هەبوو لە دزینی مووچەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دادگای سلێمانی سەرجەمیانی سزادا.

عومەر ئەحمەد، وتەبێژی دادگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەش كەس لە تاوانبارانی دزینی مووچەی نەخۆشخانەی شار له سلێمانی لە لایەن دادگای سێی تاوانەكان سزا دراون".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو شەش كەسە هەر یەكە بە 15 ساڵ زیندانی سزادراون و بریاری دەستەبەسەرداگرتنی چەك و تەقەمەنیەكانیش دراوە كە بەكارهێنرابوون له تاوانەكه".

عومەر ئەحمەد هەروەها وتی "پێشتر لە كاتی لێكۆڵینەوە 12 كەس ئازادكران چونكە بێتاوان بوون ".

ساڵی ڕابردوو مووچەی نەخۆشخانەی شار لە لایەن چەند كەسێكەوە دزراو دواتر لایەنە ئەمنیەكانی سلێمانی لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر تاوانبارەكانیان دەستگیركرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان