کوردستانی
لە سلێمانی ژمارەیەك هاوڵاتی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كەسێك لە سلێمانی خراوەتەژێر چاودێری ورد بەهۆی ئەوەی لەو وڵاتە گەڕاوەتەوە كە نەخۆشیەكە تێیدا بڵاوبووەتەوە.
محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە شاری سلێمانی هاوڵاتیەك دوای ئەوەی لە دەرەوە گەڕاوەتەوە خراوەتە ژێر چاودێری وردی تەندروستی چونكە لەو وڵاتەوە گەڕاوەتەوە كە ڤایرۆسەكە تێیدا بڵاوبووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو كەسە تەواوی ڤایرۆسەكەی توش نەبووە بەڵام بەهۆی ئەوەی لەو وڵاتە گەڕاوەتەوە كە ڤایرۆسەكە تێیدا بڵاوبووەتەوە ئێستا لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە".
هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "كەسێك كە پێشتر لە دەرەوە گەڕاوەتەوە و چەند وڵاتێكی كردبوو یەكێك لەوانە وڵاتی چین لای خۆمان هێشتمانەوە و تا پشكنینی بۆ كراو و دواتر هیچ كێشەی نەبوو".
ئەوەشی خستەڕوو "پێشتریش چەند كەسێك كە لە دەرەوە گەڕابوونەوە بەتایبەتی لە وڵاتی چین دواى ئەوەی پشكنینیان بۆ كراوە و هیچ كێشەیان نەبووە و گەڕاونەتە ماڵی خۆیان ".