کوردستانی

ئەو شوێنانەی كە سبەی پشوویانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو شوێنانەی كە سبەی پشوویانە
مەودا میدیا-

بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و ناجێگیری كەش و هەوا لە چەند ناوچەیەك كرا بە پشوو.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند "سبەینێ لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن لە سلێمانی پشووی فەرمی دەبێت".

هاوكات سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بریاریدا سبەی سێشەممە 11ی شوباتی 2020 بكاتە پشووی فەرمی لەسەرجەم كۆلێژەكان.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند "سبەی سێشەممە لە ناوەندەكانی خوێندن دەبێتە پشووی فەرمی بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما".

هەر یەكە لە پەروەردەی كۆیە و شەقڵاوە و چۆمانیش بریاریاندا سبەی سێشەممە بكرێتە پشووی فەرمی بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما.

هەروەها قایمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ئاستێكی زۆر، سبەینێ لە تەواوی قەزای پێنجوێن بە دەوامی فەرمانگە و قوتابخانەكانەوە پشوو دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان