دۆزی ژن

ژنێک بەهۆکاری دووگیان بوونی بە کچ لەلایەن هاسەرەکەیەوە سوتێندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک بەهۆکاری دووگیان بوونی بە کچ لەلایەن هاسەرەکەیەوە سوتێندرا
مەودا میدیا-

لە چەند رۆژی رابردوودا  لە گوندێکی سەر بە شاری ماکۆ لە پارێزگای ئورمییە دوای ئەوەی ژنێک دووگیان دەبێت و دوای پشکنین دەردەکەوێت بە منداڵی کچ دووگیانە هاوسەرەکەی ئاگری تێبەر دەدا و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات.

بەپێی هەوڵێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی رۆژانی رابردوو ژنێک بە ناوی "فاتمە رەسوڵی" بەهۆی سووتانی بەشێکی زۆر لە جەستەی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئورمییە گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فاتمە رەسوڵی خەڵکی گوندی قوریشکاکی سەر بە شاری ماکۆ لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی "رەسوڵ تەیار" بە دەست و پێی بەستراوی ئاگری تێبەردراوە.

یەکێک لە دانیشتووانی گوندی قوریشکاک بە هەنگاوی راگەیاندووە "فاتمە ڕەسووڵی دایکی پێنج منداڵی کچ بووە و دوابەدوای ئەوەی رەگەزی منداڵی شەشەمیان لە سینۆگرافی کچ دیاری کراوە، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێبەردراوە"، ئاماژە بەوەشکراوە، هاوسەری فاتمە هەڵهاتووە تائێستا نەتوانراوە دەستگیر بکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن