کوردستانی
وەزارەتی کارەبا لەبارەی سووتانی پێوەری زیرەکی گەڕەکێک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سوتانی پێوەری زیرەکی چەند دوکانێکی گەڕەکی نەورۆز لە هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت پێوەرەکان کاردەکەن کێشەیان نەبووە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "لیژنەی سەرپێچی و سووتانی پێوەری زیرەک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو دوکانانەی سووتابوون، سەردانی شوێنەکەمان لە گەڕەكی نەورۆز کرد، بۆمان دەرکەوت کە پێوەرەکان نەسووتابوون و کار دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکراوە "هیچ شوێنەواری سووتان لەناو بۆردەکە دیار نییە و هەر چوار پێوەرەکە نەسووتاون و هەردوو سێرکێتەکان سەلامەتن و لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە پەیوەندی بە پێوەری زیرەکەوە نییە کە لە ستوون بەستراون و هۆکاری لەناو دوکانەکانە".
ئەوەش هاتووە "لەکاتی سوتانی ئەو دوکانانە، دەنگۆی چەواشەکارانە سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لە پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو کرابووەوە، وەزارەتی کارەبا رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە دەگرێتە بەر کە هەواڵی چەواشەکارانە لە دژی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا بڵاویان کردووەتەوە".
س،ر
س،ر
بیروڕا