کوردستانی

كرێكارێك 6 هەزار دۆلار لە وەستاكەی دەدزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كرێكارێك 6 هەزار دۆلار لە وەستاكەی دەدزێت
مەودا میدیا-

پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە كەسێك لە ناو دوكانێكی سەمونخانە كه 6 هەزار دۆلاری دزی بوو دەستگیركرا.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان باس لەوەكراوە "دوای ئاگادارکردنەوەمان لەحاڵەتێکی دزیکردن كە لە ناو سەمونخانەیەکی بازاڕی قەزای کەلار ئەنجامدرابوو مەفرەزەكانمان بەخێرای گەیشتە شوێنی رووداوەكە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "مەفرەزەكان گومانلێكراوێكیان دەستگیركرد کە کریکارەو لەهەمان سەمونخانە کار دەکات دوای لێکوڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدانا  ئەو كارەكەی كردووە".

باس لەوەشكراوە "ئەو كرێكارە رۆژانە لە ناو دەخیلەی دوکانەکە پارەی بردوەو بەوتەی خۆی تاوەکوو ئێستا 6 هەزار دۆلاری ئەمریکی لەودوکانەی دزیوە، تۆمەتبار دانیشتووی قەزای کەلارەو لەدایکبووی 1999 ە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراوەو لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان