کوردستانی
تلیاككێشێك دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە شاری خانەقین هێزێكی ئەمنی كەسێكیان دەستگیركردووه بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 10 شوباتی 2020 هێزی تایبەتی شاری دیالە توانیویانە كەسێكی گومانلێكراو بە تاوانى بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر له ناو شارى خانەقين دەستگیربكەن و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكەن.
دوای دەستگیركردنی ئەو كەسە لەكاتی پشكنین دەركەوتووە بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاكی پێ بووە لەگەڵ كەرەستەكانی بەكارهێنان.
بەپێی ئامارەكانی هێزەكانی ئەمنی بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر روو لە زیادبوونەو ساڵانە زیاتر لە هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان بە تاوانی بەكارهێنان و بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن.